زانكۆى سۆران

 فاكه‌ڵتيى ئاداب ، به‌شى جوگرافيا

 دووەمین كۆنفرانسيی زانستيى نێودەوڵەتیی:

ڕۆڵی جوگرافیا لە چارەسەركردنی كێشە هاوچەرخەكاندا

رۆژانی 25/24-9-2023

1.دەرخستنی ڕۆڵی زانستی جوگرافیا و جوگرافیناسان لە چارەسەركردنی ئەو كیشە هاوچەرخانەی رووبەڕووی كۆمەڵگای كوردستانی و عێراقی بونەتەوە.

2. تیشك خستنە سەر كاریگەری گۆرانكاریە ئاووهەوایەكان لەسەر ژینگەی سروشتی وسیستەمە ژینگەییەكان.

3. توێژینەوە لەبارەی گرینگترین دیاردە، كیشە و گۆرانگارییە ژینگەییەكان، هەروەها چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵیان.

4. دەرخستنی توانستەکانی سروشتی، مرۆیی و ستراتیژیەکانی كوردستان و عیراق، پاشان چونیەتی ئاوێتەکرنیان بە ژیانێکی مۆدێرن و هاوچەرخ.

5. پیشبینیكردنی ئاسۆی ئایندەی ئەو گرفتانەی لە ناوچەكەدا ئەگەری ڕوودانیان هەیە، ئەمەش لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەكان.

 

1. كێشە و مەترسیە ژینگەییە هاوچەرخەكان و ڕۆڵی زانستی جوگرافیا لە چارەسەركردنیاندا.

2. كیشەی گۆرانكاریەکانی ئاووهەوا وكاریگەریە نەرێنیەکانی، ڕۆڵی زانستی جوگرافیا لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان .

3. كێشەکانی دەرامەتی ئاو و ئاستەنگەكانی بەردەم وەبەرهینان و گەشەپێدانی لە کوردستان وعێراقدا.

4. ئاستەنگ و ئاڵەنگاریەكانی بەردەم چالاكیە ئابوورییەكان (كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار) لە هەریمی كوردستان و عێراق و ئامرازەكانی گەشەپیدان و بەرەوپێشبردنیان.

5. كێشەی گەشە و فراوانبونی شارنشینی، كاریگەریان لەسەر دابەزینی ئاستی كارایی خزمەتگوزاریەكان.

6. ئاراستە نۆێیەكان لە تۆیژینەوە جوگرافیەكاندا، لەوانە سیستەمی زانیاریە جوگرافیەكان، وهەستكردن لە دورەوە.

7. ڕۆڵی تەكنیك و شیكارە شوێنییەكان لە بەریوەبردن و بەرەوپیشبردنی دەرامەتە سروشیتەكان.

8. كەیسە ستراتیژیەکان لە هەریمی كوردستان و عیراق ، ئاسایشی وزە، ئاسایشی خۆراك، ئاسایشی ئاو و ئاسایشی نیشتمانی.

9.كیشەكانی گواستنەوەی شارنشینی وڕۆڵی تەكنیكە نۆێیەكان وزانستی جوگرافیا لە چارەسەرکردنیاندا.

شوێنی بەڕێوەچونی كۆنفڕانس:

پارێزگای هەولێر ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زانکۆی سۆران، کەمپی دێڵزیان، باڵەخانەی فاکەڵتیی ئاداب، نهۆمی یەکەم، هۆڵی اسماعیل بێشكچی